كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بانکی خوێنی هەولێر، بانگه‌وازێكى به‌په‌له‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و داوا لە چاکبووانی کۆرۆنا ده‌كات سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی پلازما.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 30ی ئه‌یلوول، بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێنی هەولێر بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه: “لە پێناو دابینکردنی بڕی پێویستی پلازمای چارەسەری بۆ تووشبووانی کۆرۆنا کە پێدانی پلازمایه، لەوانەیە دوا ڕێگای چارەسەری بێت بۆ گەڕانەوەی هیوا بە ژیان، داواتان لێده‌كه‌ین پلازما ببه‌خشن.”