كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
له‌سه‌ر ده‌رهێنانی كورته فیلمێك به‌ناونیشانی “وڵاتی پێشمه‌رگه”، كه تیایدا هونه‌رمه‌ندی بواری كۆمیدیا “حه‌مكۆ” باسی ئازایه‌تی پێشمه‌رگه و كوردستان و به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدییش باسی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی هه‌رێمیی كوردستان داوای جوڵاندنی سكاڵا له دژی ناوبراو ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به نوسراوێكی فه‌رمی كه ڕێككهوتی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، 29ی ئه‌یلوولی 2020ی له‌سه‌ره، داوا له سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتیی هه‌رێم/ ده‌سته‌ی مافی گشتیی ده‌كات، كه سكاڵا له دژی هونه‌رمه‌ندی بواری كۆمیدیا “حه‌مكۆ” بجوڵێنن.”
وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له نوسراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: “كه ناوبراو بێڕێزی به مه‌زهه‌بی شیعه كردووه و ئه‌وه‌ش خزمه‌ت به پێكه‌وه‌ژیان و بزاڤی ڕزگاریخوازیی كوردستان ناكات و داوا ده‌كات سكاڵا له دژی ناوبراو بجوڵێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ڕێگری له‌و جۆره كارانه بكرێت.”
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان، حه‌مكۆ به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “من به‌رگریم له پێشمه‌رگه و كوردستان و نه‌ته‌وه‌كه‌م كردووه و باجه‌كه‌شی هه‌ر نرخێك بێت ئاماده‌م و ئه‌وه‌ی كردوومه ئازادی ڕاده‌ربڕینه و سوكایه‌تیم به كه‌س نه‌كردووه.”
ده‌شڵێت: “منیش سكاڵا له دژی وه‌زیری ڕۆشنبیری و حیزبه‌كه‌ی تۆمار ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وان خیانه‌تیان كردووه و بوونه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك له گروپه چه‌كداره شیعه‌كان و چه‌ند ڕوخسارێكی دیاری ئه‌و گروپانه‌وه سوكایه‌تی به ئاڵای كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد بكرێت.”
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه هه‌موو كاتێك ئاماده‌یه بچێته به‌رده‌م دادگا، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریش ئیدانه ده‌كات و به هه‌وڵێكی ده‌زانێت بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی پاننایی ئازادی ڕاده‌ربڕین و سنورداركردنی مه‌ودای بواری كاری كۆمیدیا له هه‌رێمی كوردستان.