پرۆژه یاسای ئهستۆكردن په‌سه‌ندكرا
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بە دەنگی 71 پەرلەمانتار پڕۆژە یاسای “ئەستۆكردن له هه‌رێمی كوردستان” پەسەند كرا.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، 29ی ئه‌یلوولی 2020، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای (ئەستۆكردن له هه‌رێمی كوردستان) و به ده‌نگی 71 په‌رله‌مانتار پرۆژه یاساكه په‌سه‌ند كرا، كه لە 18 ماددە پێکھاتووە و دواتر دەنێردرێتە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان بۆ واژۆكردن.”
پڕۆژه‌كه به ئامانجی له ئهستۆكردنی هه‌ر كه‌ره‌سته و پێداویستییه‌كی حكومییه كه له فه‌رمانگه و بهڕێوبهرایهتییهكاندا هه‌یه و له‌كاتی كارپێكردنی تووشی هه‌ر زیانێك یان تیكچوون ببێت چاككردنی یان دابینكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره.
بەپێ ئەم پرۆژه یاسایه لیژنەیەک بۆ لیکۆڵینەوە لە زیانەکان پێکدەھێنرێت و بڕی قەرەبوو و چۆنیەتی دانەوەی قەرزەکان دیاری دەکرێت، کە لە ھەندێک حاڵەتدا دەکرێت بە گوژمه قەرەبووەکە بدرێته‌وه