بانكی ڕه‌شیدی عێراق پێشینه‌ی هه‌شت ملیۆنیی‌ به‌م توێژه‌ ده‌دات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش 

ئەمڕۆ سێ شەممە، 29 ی ئەیلوول، بانکی ڕەشیدی سەر بە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: “بڕی 8 ملیۆن دینار پێشینە دەده‌ن بە خانەنشینانی عێراق، پێشینەکەش بەگوێرەی بڕی موچەی خانەنشینەکەیه‌ و پێویسته‌ لە ماوەی سێ ساڵدا بدرێتەوە بە بانک.”  

نوسینەگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕەشید له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: “پێشینەکە تەنها ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە 75 ساڵ زیاتر نییە.”

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌: “كه‌ ئه‌و خانه‌نشینانه‌ دەتوانن لەڕێگەی لقەکانی بانكی ڕه‌شیده‌وه‌ لە پارێزگاکانی عێراق داوا بۆ وەرگرتنی ئەو پێشینەیە پێشکەش بکەن.”

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌، 27ی ئه‌یلوول، بانكی ڕافیده‌ینیش پێدانی پێشینه‌یه‌كی 50 ملیۆنیی به‌ فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی عێراق به‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ڕاگه‌یاند و داوای كرد بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌كه‌ سه‌ردانی لقه‌كانی بانكی ڕافیده‌ین بكه‌ین.

ھەواڵی زیاتر