كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وەزارەتی تەندروستیی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و ڕایگەیاند: “735 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 286 كه‌س چاکبوونەته‌وە و 22 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.”
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: “ئه‌و 21 كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، 10 كه‌سیان لە سلێمانی، 4 لە دهۆک، 2 لە هەولێر، 3 لە راپەڕین و 3 كه‌سی تریشیان لە هەڵەبجەیه.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تائێستا ٤٦ هەزار و ٤٦٦ کەس لە هەرێمی كوردستان توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٩ هەزار و ٧٠٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و ٦٩٣ کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.