ته‌ندروستی جیهانی: تائێستا 14 هه‌زار و 500 كارمه‌ندی ته‌ندروستی له عێراق توشی كۆرۆنا بوونه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی رایدەگەیەنێت: “له عێراق و به‌تایبه‌ت له به‌غدای پایته‌خت، بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له زیادبووندایه و به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانی عێراقی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی نین.”
نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا، ژماره‌ی چاكبووانیش گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستی جیهانیی به رێژه‌ی 80%، هۆكاره‌كه‌شی بۆ باشتربوونی سیسته‌می ته‌ندروستی گه‌ڕانده‌وه.”
نوێنه‌ره‌كه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداریشی داوه و ده‌ڵێت: “80%ی عێراقییه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه ده‌چنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان، پابه‌ندنین به‌به‌ستنی كه‌مامه و ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزییه‌وه.”
ئاماژەی بەوەشكردووە: “كه تائێستا 14 هه‌زار و 500 كارمه‌ندی ته‌ندروستی له عێراق توشی كۆرۆنا بوونه، داواشی له حكومه‌ت كرد مووچه‌كانیان زیادبكات و ژیانیان پارێزراو بكات، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌م دواییانه كراوه‌ته سه‌ریان.