كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بانكی سەیدسادق، ئاگاداری جوتیارانی شارەزوور دەكاتەوە، كە سبەی سێ شه‌ممه، 29ی ئهیلوول، بەشیك لە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 دابەش دەكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌بن.
بانكی سەیدسادق ئاگاداریینامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی جوتیارانی سنوره‌كه كردووه و ڕایگه‌یاندووه: “شایسته‌ی دارایی گه‌یشتووه و سبه‌ی سێ شه‌ممه، 29ی ئهیلوول، دەست بە دابەشكردنی چەكی پارەی جوتیاران ده‌كرێت، بۆ ساڵی 2020 و تاوه‌كو كارتی ٣٥٠ دابەش دەكرێت.”
ئاشكراشی كردووه: “كه بڕی پارەی هاتووی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران، یه‌ك ملیار و 655 ملیۆن دیناره.”