900 گوندی هەرێمی كوردستان قوتابخانەی هەیە و ئینته‌رنێتی نییه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووه‌: “كه‌ سه‌رژمێری و لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه‌ و بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ نزیكه‌ی‌ 900 قوتابخانه‌یان لە گوندەکاندا هه‌یه‌، به‌ڵام‌ ئینته‌رنێتیان پێنەگەیشتووە، بۆیه‌ ئەو قوتابخانانه‌ پێویستە دەوام بکەن و بچنەوە پۆلەکان و بەپێی ڕێکارە تەندروستییەکان دەوام بکەن، چونکە ژمارەی قوتابییه‌كان کەمە و هەر گوندێکیش نزیکەی 15 قوتابی هەیە.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: “كه‌ده‌بێت  نێوان هه‌ر قوتابیه‌ک بۆ قوتابیه‌ک به‌هه‌موو ئاراسته‌كان به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ مه‌تر و نیوێک بێت و دووربن له‌یه‌كتره‌وه‌ و هه‌موو قوتابی و مامۆستایەکیش ماسكی پێبێت.”

باسی لەوەشکردووە: “كه‌ سوود لە مامۆستایانی قوناغەکانی تر دەبینن بۆ وانە وتنەوە، بە پۆلەکانی یەک و دووی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەییشه‌وه‌ و ده‌شڵێت، “كاتێك پۆلەکانی تر بە ئەلیکترۆنی وانە دەخوێنن، پۆلەکان.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: “حكومه‌ت ٥٤٠ ملیۆن دیناری داناوه‌ بۆ بابه‌تی گه‌رمی پێو و مادده‌ی پاكژكردنه‌وه‌ له‌ناو پۆله‌كان و بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو قوتابخانه‌ و پۆله‌كاندا گه‌رمی پێو هه‌بێت و گه‌رمی قوتابییه‌كان بگرێت، پێش ئه‌وه‌ی بچنه‌ ناو پۆله‌وه‌.”

ھەواڵی زیاتر