وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی ئاشكرا كرد

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزارەتی دارایی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “بەهۆی بەردەست نەبوونی پارەی نەختینەوە، دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلوول دواکەوتووە و هەموو هەوڵێکیش ده‌ده‌ن بۆ دابینکردنی مووچە.”

وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: “كه‌ لە ئێستادا کار لەسەر ئامادەکردنى نەخشە ڕێگایەکى تایبەت دەکات بۆ خەرجکردنى شایستە داراییە بنەڕەتییەکانى 3 مانگى داهاتووى ئەمساڵ و بەمزوانە نەخشە ڕێگاکە دەخرێتە بەردەم پەرلەمان و هەرکات پەسەندکرا، دەتوانن گرەنتى مووچە و شایستە داراییەکان بە تەواوەتى بکەن.”

تائێستا حکومەتی عێراق، واده‌ی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی ڕانەگەیاندووە، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ پێشتر لە ڕۆژانی 18 بۆ 25ی هەموو مانگێک خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقی ڕادەگەیاند، تائێستاش 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی كوردستانی نه‌ناردووه‌، کە پێشتر هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون.

ھەواڵی زیاتر