وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداری ده‌داته‌ هاوڵاتیان

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاولاتیان و ده‌ڵێت: “پابەندی ڕێكارە تەندروستییەكان بن، چونكە لە نەخۆشخانەكان شوێن نەماوە.

د. یاد نەقشبەندی، وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی لەلاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی: “تکا دەکەم زیاتر پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن، چونکە لەئێستادا شوێن نەماوە لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چاره‌سه‌ری کۆرۆنا.

ئەم هۆشدارییەی وته‌بێژی تەندروستی سلێمانی لەكاتێكدایە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا بەرێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجەش ڕایگەیاند، لەئێستادا ئەو نەخۆشانەی لە دەرەوەی سنوری ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجەن، تەنھا لەڕێگەی فۆڕمی ڕەوانەکردنی نەخۆش و بە ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سنوورەکەیان وەردەگیرێن لە سەنتەرەکانی کۆرۆنا لە پارێزگای ھەڵەبجە.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، لەماوه‌ی هەفتەی ڕابردوودا 145 كەس گیانیان لەدەستداوە.

ھەواڵی زیاتر