كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ڕۆژی 19ی ئەم مانگە، ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی “زەنگۆ”ی سەر بە شاری سەڵماسی پارێزگای ورمێ بەناوی (مریەم ئەتمانی)، له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه ئاگر له جه‌سته‌ی به‌ردرا.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 24ی ئه‌یلوول، ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند: “ئەو ژنە گەنجەی كه هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هاوسەرەكەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردرا، بەهۆی سه‌ختی برینەکه‌یه‌وه له یه‌كێك له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی شاری سه‌ڵماسی پارێزگای ورمێ ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانی لەدەستدا.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: “كه مریەم ئەتمانی کە دایکی دوو منداڵه و هەفتەی ڕابردوو بەهۆی کێشەی خـێزانییه‌وه، لەلایەن هاوسەرەكەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردراوه و به‌و هۆیه‌وه 90٪ی جەستەی سوتاوه و دوای ڕووداوه‌كه هاوسەره‌كه‌ی هەڵاتووە و تائێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه.