كاروان كهلاری/ باڵكێش
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، داوای لە دەسەڵاتی دادوەری ئێران دهكات، سزای لەسێدارەدانی زیندانییەکی سیاسی کورد هەڵوەشێنێتەوە.
ڕێكخراوهكه لە نامەیەکدا داوا له ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران دهكات، سزای لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی، زیندانی سیاسی کورد هەڵوەشێنێتەوە و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دادگایی بکرێتەوە.
ڕێكخراوهكه ئاماژهی بهوه كردووه: “كه ئەو بەندکراوە سیاسییەی کورد لە ژێر ئەشکەنجەدا ناچارکراوە دان بە کوشتنی سێ ئەندامی سوپای پاسداراندا بنێت.”
ئهوهشی ئاشكرا كردووه: “كه ئەو سێ ئەندامەی سوپای پاسداران لەلایەن حزبی دیموکراتەوە کوژراون و حەیدەر قوربانی، هەرگیز چەکدار نەبووە.”
پێشتر، شەرارە سادقی، هاوسەری حەیدەر قوربانی، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئهوهس ئاشكرا كردبوو، كه هاوسەرەکەی لە ژێر قورسترین ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونیدا بووه و ناژار كراوه دان بە تاوانێکدا بنێت کە نەیکردووە، بۆیە داوای کردبوو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کار بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدانی هاوسەرەکەی بکەن.