وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبهی پێنجشەممە ٢٤ی ئەیلوول، موچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رهگهزنامهی ههرێم دابەشدەکرێت کە سەر بە حکومەتی ناوەندی بەغدان.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکرد، دابەشکردنی موچەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بە بێ لێبڕین و بە رێژەی ١٠٠% دەبێت.