وەزارەتی دادی عێراق گرێبەستی زەوی و زاری عەرەبە هاوردەکانی سنووری کەرکووکی هەڵوەشاندەوە.
بە پێی نووسراوێکی وەزارەتی دادی عێراق کە ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی ئەیلوول دەرچووە، گرێبەستی عەرەبە هاوردەکان لەسەر زەوی و زاری کورد لە سنووری کەرکووک هەڵوەشێندرایەوە و بڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2012جێبەجێکرا، واتە تەواوی بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکووری سەردەمی سەدامی هەڵوەشاندەوە.
بەپێی ئەو بڕیارە، زەوییەکانی سنووری سەرگەڕان و پەلکانە و ناوچەکانی دیکە، دەگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنی راستەقینەی خۆیان، بەرلەوەی حکومەتی بەعس دەست بە گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە بکات.