كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
له‌دوای ساڵی (2003)وه، كاكه‌ییه‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت له سنوری قه‌زای خانه‌قین، به‌رده‌وام له‌لایه‌ن گروپه چه‌كدارییه‌كانه‌وه كراونه‌ته ئامانج و خه‌ڵكیان لێ كوژراوه و زیان به به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان گه‌یه‌ندراوه.
خه‌لیل سه‌ید ئاغا، كه‌سایه‌تی دیاری كاكه‌ییه‌كان له خانه‌قین به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “له دوای ساڵی (2003)وه، كاكه‌ییه‌كان له ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئامانجی گروپه چه‌كدارییه‌كان بوونه، به‌تایبه‌ت له سنوری قه‌زای خانه‌قینی پارێزگای دیاله.”
وتیشی: “به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می هێزه ئه‌منییه‌كان له پاراستنی كاكه‌ییه‌كان و هێرشی داعش و گروپه چه‌كدارییه‌كانی تره‌وه، تائێستا 20 كه‌سمان كوژراون و سه‌دان دۆنم به‌رهه‌می كشتوكاڵیشمان سوتێنراوه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: “كه له سنوری قه‌زای خانه‌قین، 9 گوندی كاكه‌یی نشین هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسی داعش و گروپه چه‌كدارییه‌كانی تر و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست، وه‌ك ئاوی خواردنه‌وه و ئاوی پێویست بۆ كشتوكاڵ كردن، به‌شێكی كاكه‌ییه‌كانی دانیشتووی ئه‌و گوندانه ڕوویان له سه‌نته‌ری قه‌زاكانی كه‌لار و خانه‌قین كردووه و گونده‌كانیان چۆڵكردووه.”
باسی له‌وه‌ش كرد: “سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین هێزی جیاواز، كاكه‌ییه‌كان كراونه‌ته ئامانج، بۆیه چه‌ندین جار داوای دروستكردنی هێزێكیان كردووه، كه پێكهاته‌كه‌ی له خۆیان بێت بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی كاكه‌ییه‌كانی سنوره‌كه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقیان كردووه و به‌ڵێنیان پێداون، به‌ڵام تائێستا هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی به‌ڵێندا ماوه‌ته‌وه، بۆیه كاكه‌ییه‌كان له‌ئێستادا خۆیان به ناچاریی چه‌كیان هه‌ڵگرتووه و شه‌وان پاسه‌وانی خۆیان ده‌كه‌ن له ترسی داعش و گروپه چه‌كدارییه‌كانی تر.”
كاكه‌ییه‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت له سنوری قه‌زای خانه‌قینی سه‌ر به پارێزگای دیاله، له ڕه‌وشێكی خراپدان و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن داعش و گروچه چه‌كدارییه‌كانی تره‌وه كراونه‌ته ئامانج و خه‌ڵیكان لێ كوژراوه و سه‌دان دۆنم به‌رهه‌می كشتوكاڵییان سوتێنراوه، زۆرترینی ئه‌و ڕووداوانه‌ش له‌دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ڕوویانداوه.