ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی له‌باره‌ی ده‌نگۆی فرۆشتنی كه‌مپی كۆنی زانكۆكه‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “كه کەمپی کۆنی زانکۆ یەکێکە لە هێما دیار و مێژووییە پارێزراوەکانی پایتەختی ڕۆشنبیری.”
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه: “لە چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كه‌سانێك نابەرپرسانە و دوور لە پێوەرە یاسایی و ئەکادیمیەکان بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی، لەپێناو بەرژەوەندیی کەسی و تایبەتی خۆیان، دەستیان کردووە بە ھەڵمەتێکی چەواشهکارانە سەبارەت بە فرۆشتنی کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی، کەمپی ناو شار.”
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن: “كه کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی ئێستا لە چوارچێوەی 8 کۆلێژدا نزیکەی 10 ھەزار قوتابی و خوێندكاری لەخۆگرتووە و لە ھەوڵی کردنەوەی کلینیک و تاقیگەیەکی پزیشیکیی نوێشە لەناو کەمپەكه‌دا بۆ توێژینەوەی پزیشکی، کە ھەموو ئەمانە لەڕووی لۆژیکییەوە ئەو ھەواڵانە بەدرۆ دەخەنەوە.”
داوا لە داواکاری گشتی لە پارێزگای سلێمانیش ده‌كات ڕێکاریی یاسایی بە پێک‌ھێنانی لیژنەی لێکۆڵێنەوە به‌رامبه‌ر هه‌موو ئەو کەسانە بگرێته‌به‌ر كه لە ئەکاونتی کەسی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە تۆمەتی بێ بنەما بڵاودەکەنەوە بۆ لەکەدارکردنی زانکۆی دایک و شاری سلێمانی و ئەنجامەکەی بۆ رای گشتی بڵاوبکەنەوە.”
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه لە ڕۆژانی داھاتوودا دەستکراوە دەبن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر به ھەموو ئەو کەسانەی كه ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.”