بکوژی پیاوە ئایینیەکەی ئێزدییەکان لە قەزای شێخان له‌لایه‌ن پۆلیسی شێخانه‌وه ده‌ستگیركرا و له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
دوێنێ سێ شه‌ممه، 22ی ئهیلوول، كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی ئێزدییه‌كان له گردی موباره‌كی سه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌هه‌تی قه‌زای شێخان له‌لایه‌ن پۆلیسی شێخانه‌وه به كوژراوی دۆزرایه‌وه.
ڕائید هێمن، وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “دوێنێ دووشه‌ممه 22ی ئهیلوول، له گوندی مومباره‌كی سه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌هه‌تی قه‌زای شێخان، له‌لایه‌ن پۆلیسی شێخانه‌وه كه‌سێك به كوژراوی دۆزرایه‌وه و دوای كه‌متر له 12 كاتژمێر پۆلیسی شێخان توانییان بكوژی كه‌سه‌كه‌ش بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن.”
وتیشی: “له‌ئێستادا بكوژه‌كه لای پۆلیسی شێخان ده‌ستبه‌سه‌ره و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه سه‌باره‌ت به هۆكاری ڕووداوه‌كه.”
باڵكێش له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی قه‌زای شێخانه‌وه زانیویه‌تی، بكوژه‌كه ناوی (سه‌عید چیچۆ به‌ره‌كات) و دانیشتووی گوندی (كه‌ندال)ی سه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌هه‌تی قه‌زای شێخانه.
دوێنێ كه‌سایه‌تییه‌كی ئێزدییه‌كان به‌ناوی (كۆچك میران برهان حه‌مۆ)ی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له گردی مومباره‌كی سه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌هه‌تی قه‌زای شێخان له‌لایه‌ن پۆلیسی شێخانه‌وه به كوژراوی دۆزرایه‌وه و شه‌وی ڕابردووش بكوژه‌كه‌ی ده‌ستگیركرا.