بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: “بەشی تاقیگەكانی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە پێویستی بە كارمەند هەیەو خوازیاران دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.”
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بڵاویكردەوە: “ئەو كەسانەی دەرچووی كۆلێژی زانستن لە بەشی مایكرۆبایۆلۆجی و ئارەزومەندن لە تاقیگەی مۆلیكولەری هەڵەبجە كاربكەن بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا، با پەیوەندی بكەن بە بەشی تاقیگەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەوه.”
ئاماژەیان بهوهشكردووه: “خوازیاران بۆ پێشكەشكرنی سیڤییەكانیان دەتوانن لە ۲3ی ئهیلوول بەدواوە بۆماوەی هەفتەیەك سەردانی بەشی تاقیگەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بكەن.”