كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
نەخۆشخانەى شۆڕش له شاری سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “بەهۆی زیادبوونى توشبووانی کۆرۆناوە، داواکارین لە هاوڵاتیان لەئێستادا بەمەبەستی ئه‌نجامدانی نەشتەرگەریی سارد، سەردانی نەخۆشخانەکانمان نەکەن.”
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، 22 ی ئه‌یلولی 2020، نەخۆشخانەى شۆڕش لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگه‌یاندووه: “هاوڵاتیانى سلێمانى و دەوروبەرى ئاگاداردەکەینەوە، بەهۆى زۆربوونى نەخۆشانى کۆرۆناوە، داواکارین لەئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانمان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەریی سارد، واتا ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ی كه ده‌تواندرێت كاتێكی دیكه ئه‌نجامبدرێت.”
داواشیانكردووه، كه هاوڵاتیان هاوکاریان بن بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین خزمەت بەو نەخۆشانە بکەن کە هەڵگرى په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنان.
ئه‌م ئاگادارینامه‌یه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش له‌كاتێكدایه، كه بەشێک لە هاوڵاتیانى شاری سلێمانى سەردانى نەخۆشخانەى شۆرش دەکەن بەمەبەستى ئەنجامدانى نەشتەرگەرى سارد.