كتێبه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار مه‌حمود سه‌نگاویشی هێنایه‌ ده‌نگ

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بڕیارە كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه‌، 19ی ئه‌یلوول، لە مەراسیمێكدا لە ناوەندی ڕۆشنگەری (چاودێر)، كە ئۆفیسی سەرەكی مەلا بەختیارە، بە ئامادەبوونی كۆمه‌ڵێك میوانی تایبەت و میدیاكاران كتێبەكەی بڵاوبكرێتەوە.


هەفتەی ڕابردوو مەلا بەختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی، لەچاوپێكەوتنێكدا باسی كورتەیەكی كتێبی “له‌بری بیره‌وه‌ری” كرد و لە به‌شێكی قسه‌كانیدا ڕووداوێكی گێڕایه‌وه‌ و وتی: “نەوشیروان مستەفا، ساڵی 1991 پێشنیاری كردووە دەریاچەی دەربەندیخان بتەقێندرێته‌وه”، لەسەر ئەو قسەیەش بەرپرسان و هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕه‌خنه‌ی توندیان له‌ مەلا بەختیار گرت و ڕه‌تیانكرده‌وه‌ نەوشیروان مستەفا قسەی لەو شێوەیەی كردبێت، لە كۆتایی هەفتەی ڕابردووشەوە تائێستا بزووتنەوەی گۆڕان هەڵمەتێكی میدیاییان لە دژی مەلا بەختیار دەستپێكردووە.

له‌ئێستاشدا مەحمود سەنگاوی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: “لەسەر كتێبەكەی مەلا بەختیار تائێستا هیچ لێدوانێكم نەداوە، هەركات بە تەواوی كتێبەكەم خوێندەوە، ئەوكات لەڕێگەی دەزگا میدیایە فەرمییەكانەوە بۆچوونی خۆم دەردەبڕم و ده‌شڵێت، ڕەنگە تێبینی و سەرنجی جدیم لەسەر ناڕاستی و شێوێندراوی هەندێك لە بابەتەكانی ناو كتێبەكە هەبێت، وەك لە چاوپێكەوتنەكەی مەلا بەختیاردا گوێبیستی بووم.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، “كه‌ زۆرێك له‌ هاوڕێكانی سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر كتێبەكە بڵاوكردووه‌تەوە و نوسیووه‌ و لە پەنای ئەوەشدا هەندێك میدیای سێبەری سۆشیال میدیا هەواڵ و لێدوانی بێ بنەما و ناڕاستیان بەناوی زۆرێك لە هاوڕێكانی و ئه‌وه‌وه‌ بڵاوكردووه‌تەوە.”

ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ پێشتریش نوسینگه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، “كه‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، تائێستا هیچ قسه‌یه‌كی له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار نه‌كردووه و ئه‌و هه‌واڵانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن قسه‌ی كردبێت‌.”

هەفتەی ڕابردوو مەلا بەختیار، لەچاوپێكەوتنێكدا باسی كورتەیەكی كتێبی “له‌بری بیره‌وه‌ری” كرد و له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا ڕووداوێكی گێڕایه‌وه‌و وتی: “نه‌وشیروان مسته‌فا، ساڵی 1991 پێشنیاری كردووە دەریاچەی دەربەندیخان بتەقێندرێته‌وه‌، لەسەر ئەو قسەیەش بەرپرسانی باڵا و هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕەخنەی توندیان لە مەلا بەختیار گرت و ڕه‌تیانكرده‌وه‌ نەوشیروان مستەفا قسەی لەو شێوەیەی كردبێت، لە كۆتایی هەفتەی ڕابردووشەوە تائێستا بزووتنەوەی گۆڕان هەڵمەتێكی میدیاییان لە دژی مەلا بەختیار دەستپێكردووە.

ھەواڵی زیاتر