سبەی شاندەکەی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی ستراتیژیەتی بودجەی عێراق، سبەی یەکشەممە دەگاتە بە‌غدا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، شاندە تەکنیکییەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلادانان و  پەروین نووری، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە و بڕیار ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 20/9/2020 بەرەو بەغدا بەڕێبکەون  و رۆژی دواتر بەشداری کۆبوونەوەکانی ستراتیژیەتی سێ ساڵی داهاتووی بودجە بکەن.

کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ستراتیژیەتی بودجە بە سەرۆکایەتی دکتۆر عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی بەڕێوەدەچێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ستراتیژیەتی سێ ساڵی داهاتوو بودجەی عێراق 2021 و 2022 و  2023دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر