كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌دایه، بۆ ڕێگری كردن له هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه فه‌رمانی وه‌زاریی بۆ ده‌رچووه بۆ گواستنەوەی بەرھەمی سوتەمەنی ڕۆژانە لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی خورمەڵە، كه بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ر ته‌نێك ١٩.٤٥ دولار وه‌رده‌گرێت و له‌ئێستادا هه‌وڵ هه‌یه بۆ گۆرینی ئه‌و كۆمپانیایه به كۆمپانیایه‌كی تر، كه بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ر ته‌نێك 23 دۆلار وه‌رده‌گرێت و به‌و شێوه‌یه 4 ملیۆن دۆلار له داهاتی گشتی ده‌بردرێت.
گوڵیزار ڕه‌شید سندی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی په‌رله‌مانی كوردستان، له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌م بابه‌ته‌ی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا كردووه و داوای لە سەرۆکی حکوومەت و لێژنەی باڵای نەوت و گاز لە کوردستانش كردووه، ڕێگری لەم بەھەدەردانە بکەن و ھەوڵبدرێت، لەڕێگای تەندەر و زیادکردنی ئاشکراوه ئەو ڕێکارانە بگیرێتەبەر، نەک قۆرغکاری و ده‌شڵێت، پێویسته سه‌رۆكی حكومه‌ت و لیژنه‌ی باڵای نه‌وت و گازی هه‌رێم، ڕێگربن له ھەر بڕیارێک کە زیانگەیاندن بێت بە داھاتی گشتی.
تۆڕی میدیایی باڵكێش، بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، په‌یوه‌ندی به گوڵیزار ڕه‌شید سندی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی په‌رله‌مانی كورددستانه‌وه كرد، وتی: “له‌ئێستادا ناتوانم هیچ قه‌سه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه بكه‌م، چونكه ئێستا له كۆبوونه‌وه‌داین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و دواتر وه‌كو لێژنه بڕیار ده‌ده‌ین و هه‌ڵوێستی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین.”