سەرەتای هەفتەی ڕابردوو به‌هۆی کارکردن لە گۆڕینی ڕێڕەوی هێڵی گواستنەوەی ئاوی ئیفراز 3، بۆرییه‌كه توشی شکان بوو، بەو هۆیەوە گرفتی بێ ئاوی دروستبوو”.
ئاری محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر به باڵكێشی وت: “بەشێك لە بۆرییەكانی ئاوی هەولێر كەوتبوونە نێو پرۆژەی شەقامی هەولێر – گۆپاڵ، بۆ ئەم مەبەستەش داوامان لێكرا ئەم بۆرییانە بگوازرێنەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوو گرفت دروست نەكات، لەسەر داوای ئێمە و بەهۆی پێویستی هاولاتیان بە ئاو لەبەر وەرزی گەرما پرۆژەكە دواخرا، هەفتەی ڕابردووش كۆمپانیا خۆی ئامادە دەكرد بۆ ئەوەی ئەم هەفتەیە دەستبەكارەكانی گواستنەوە بكات، لەئەنجامدا بۆری ئاوی ئیفراز 3 تووشی شكان بوو”.
وتیشی: “چارەسەركردنی گرفتەكە پێویستی بە دوو ڕۆژبوو، بەڵام ئێمە بڕیارماندا كارەكە بەیەكجار بكرێت و پرۆسەی گواستنەوەكەش ئەنجامبدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستیمان بە (6) ڕۆژبوو بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “كه لە دوێنێ شەوەوە ئاو بۆ هەولێر ڕەوانەكراوە، ئەو گەرەكانەش كه ئەمڕۆ نۆرەیانە ئاویان بەسەردا دابەش دەكرێت، لە ئێوارەشهوە كێشەكان چارەسەر دەبن و ئاو ده‌گاته‌وه دەستی هاوڵاتیان”.
سەرەتای هەفتەی ڕابردوو به‌هۆی کارکردن لە گۆڕینی ڕێڕەوی هێڵی گواستنەوەی ئاوی ئیفراز 3، بۆرییه‌كه شكا و بەو هۆیەوە گرفتی بێ ئاوی له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر دروست بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا گرفته‌كه چاره‌سه‌ركراوه و ئه‌م ئێواره‌یه ئاو ده‌گاته‌وه ده‌ستی هاوڵاتیان”.