تۆمەتبارێكی فێڵباز له ههولێر دەستگیر كرا
پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: “بە پلانێكی داڕێژراو توانیومانە تۆمەتبارێك دەستگیربكەین، كە تۆمەتبارەكە بڕی 40 ملیۆن دیناری بەشێوەی فێڵ لە هاووڵاتییەك بە زەبری چەك و داری كارەبایی سەندووه”.
پۆلیسی هەولێر له ڕاگهیهندراوهكهیدا ئاماژەی بەوە كردووه: “پاش ئاگاداركردنەوەمان لە ڕووداوێكی فێڵكردن لە ڕێگای سۆشیال میدیا و سهندنی بڕی 40 ملیۆن دینار و سێ مۆبایلی زیرەك لە هاووڵاتییەك بە زەبری چەك و داری كارەبایی، كە پێشتریش بەشێوەیەكی وەهمی و بە ناوی ر.ح.ع، ئۆتۆمبێلێكی بە هاووڵاتییەكە فرۆشتبوو، پۆلیس تیمێكی لێكۆڵینەوەی پێكهێنا و توانرا تۆمەتبارەكە لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا دەستگیر بكەن”
ئاماژهیان بهوهش كردووه “تۆمەتبارهكه لە كاتی دەستگیركردنیدا چەكێكی بێ مۆڵەتی بەدەستەوە گیرا، كە دەیویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پۆلیس بەكاری بهێنێت، بەڵام تیمەكانی پۆلیسی هەولێر، پێش بەكارهێنانی چەكەكە، دەمودەست و بەپێی پلانێكی بەرنامە بۆداڕێژراو، دەستگیریان كرد و دەستیان بەسەر چەكەكە و ئۆتۆمبێلەكەشیدا گرت”
پۆلیسی ههولێر ئهوهشی خستووهتهڕوو: “پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوه و بەپێی ماددەی 442 و 279 و 21 ی چەك و 14 ی ماددە هۆشبەرەكان، ڕاگیراوه و ڕادەستی دادگا كراوه.