لاهوور شێخ جەنگی و براکانی رووبەڕووی زوڵمێکی گەورە بوونەتەوە و وەک بارمتە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
شادمان مەلا حەسەن، سەرکردە لە “بەرەی گەل” باس لە لاهوور شێخ جەنگی و براکانی دەکات لە زیندان و دەڵێت “زوڵمێکی زۆریان لێ دەکرێت و وەک بارمتە دەستگیرکراون و مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت”
ئاماژەی بەوە دا، کێشەکانیان سیاسییە و خێڵەکی نییە. جەخت دەکاتەوە،دادگاکانی سلێمانی نیشانەی پرسیاری گەورەیان لەسەرە، بەهۆی بێلایەن نەبوونیان لە بڕیارداندا کاتێک لایەنێک هێزی سەربازی بەکاردەهێنێت. بۆیە داوای کرد دادگاکان بگەڕێنەوە سەر رێچکەی راستەقینەی خۆیان و سەروەر بن.
شەوی 22ـی ئابی 2025، لە دەوروبەری هۆتێل لالەزار لە سلێمانی، شەڕێکی قورس لەنێوان هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و چەکدارانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی روویدا. لاهور شێخ جەنگی و دەیان کەس لە لایەنگرانی دەستگیرکران. لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا، چەندین کەس لە هەردوولا کوژران و بریندار بوون.