بۆ پرسی نەوت شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغداد

شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی عێراق کۆ دەبێتەوە.

ئامانجی سەردانییەکە زیادکردنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا؛ بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ؛ وەزیری نەوت و شاندێکی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کۆدەبنەوە. 

ئەوانەی لە شاندەکە بەشدارن، کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان (بە وەکالەت)؛ ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران پێک دێت.

بەهۆی بارودۆخی ئەمنیی کێڵگە نەوتییەکان، چەند مانگێکە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر قەبارەی هەناردە و داهاتی گشتی کردووە، بۆیە لەگەڵ بەرپرسانی کار بۆ زیادکردنی هەناردەی نەوت بۆ 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەکەن. 

ھەواڵی زیاتر