سەرۆکی شارەوانیی بەحرکە دەڵێت “بەم زووانە دەست دەکرێت بە تاپۆکردنی زەویی فەرمانبەران
سەرۆکایەتی شارەوانی ڕایدەگەیەنێت “قۆناغەکانی ئامادەکاری بۆ تاپۆکردنی ئەو زەویانەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون باش ڕۆیشتووە و بەمنزیکانە بەشێوەیەکی فەرمی ڕادەگەیەنرێت بۆ ئەوەی فەرمانبەران دەست بە مامەڵەکانیان بکەن.
لەبارەی ئەو پێویستییانەی ماون و خەریکی تەواوکردنین، هەروەها ئەو ڕێکارانەی کە پێویستن بۆ مامەڵە، ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکات:
رێکار و پێداویستییەکانی مامەڵەی تاپۆکردن:
پێشکەشکردنی کارتی نیشتمانی (بۆ فەرمانبەر و هاوسەرەکەی) لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی شوێنی کار.
پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت لە شارەوانیی بەحرکە و ناردنی بۆ شارەوانیی هەولێر بەمەبەستی وردبینی.
بەدواداچوون لەگەڵ گشت قەزا و شارەدێیەکان دەکرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی فەرمانبەرەکە پێشتر سوودمەند نەبووە.
دوای دڵنیابوونەوە و تەواوبوونی وردبینییەکان، کارتی زەوییەکەی (کە ڕووبەرەکەی ٢٠٠ مەترە) پێدەدرێت و قۆناغی تاپۆکردن دەستپێدەکات.
پێدانی زەویی بە فەرمانبەران، لە چوارچێوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێکرا. هەر فەرمانبەڕێک دوای ئەوەی مەرجەکانی وەرگرتن و سوودمەندبوون گرتییەوە، پارچە زەویی 200 مەتری پێدرا.