وەزیری جەنگی ئەمەریکا: دەبێت کەشتییەکان بەبێ باج بە هورمزدا تێپەڕن

وەزیری جەنگەیی ئەمریکا، هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز کراوە دەبێت و هیچ جۆرە باج و کرێیەک لە لایەن ئێرانەوە بەسەر کەشتییەکاندا ناسەپێندرێت.

پیت هێگسێت، وەزیری جەنگیی ئەمریکا لە لێدوانێکدا رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گەرووی هورمز بە رووی هاتوچۆی سەرجەم کەشتییەکاندا کراوە دەبێت، بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە باج و رسووماتێک لە لایەن ئێرانەوە بسەپێندرێت.

دەشڵێت  “ئەمە ئەو دۆخە سروشتییەیە کە پێویستە لە گەرووەکە هەبێت”

لە بەرانبەردا قەرارگەی خاتەمولئەنبیا، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، سەرجەم کەشتییەکان و نەوتهەڵگرەکان ناچارن بەو رێرەوە ئاوییانە هاتوچۆ بکەن کە لە لایەن ئێرانەوە دیاریی دەکرێن و دەبێت پابەند بن بە بڕیاری تاران.

قەرارگەی خاتەمولئەنبیا مەرجێکی دیکەشی خستووەتە روو کە “پێویستە تەواوی کەشتییەکان و نەوتهەڵگرەکان مۆڵەتی فەرمی بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز لە هێزی دەریایی سوپای پاسداران وەربگرن.

ڕۆژی هەینی، 29ـی ئایاری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەکان سەر تارانی دابوو و ئاماژەی بەوە کردبوو، ئەو کەشتییانەی بەهۆی “گەمارۆ دەریاییە بێوێنە و سەرسوڕهێنەرەکەی ئێمەوە لە گەرووی هورمزدا گیریان خواردبوو، کە ئێستا هەڵدەگیرێت، دەتوانن دەست بە پڕۆسەی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بکەن”.

ھەواڵی زیاتر