پاسداران: لە هورمز هێرشمان کردە سەر کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە هورمز
فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر نەوتهەڵگرێکی ئێرانی، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان بە مووشەک و درۆن دژی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە تەنگەی هورمز ئەنجامداوە و زیانی زۆریان پێ گەیاندوون.
ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دوای ئەوەی “سوپای تێرۆریستی ئەمریکا” ئاگربەستی پێشێلکرد و هێرشی کردە سەر نەوتهەڵگرێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نزیک بەندەری جاسک، هێزەکانیان وەڵامیان داوەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سوپای پاسداران ئۆپەراسیۆنێکی “زۆر بەهێز و وردی” ئەنجامداوە، کە تێیدا چەندین جۆر مووشەکی بالیستی، مووشەکی کرووزی دژە کەشتی و درۆنی بۆمبڕێژکراوی بەکارهێناوە بۆ پێکانی کەشتییە تێکشکێنەرەکانی ئەمریکا لە تەنگەی هورمز.
سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوە دەکات کە لەو هێرشەدا زیانی زۆر بەر هێزەکانی ئەمریکا کەوتووە و 3 کەشتیی جەنگیی ئەمریکاش بە خێرایی لە تەنگەی هورمز پاشەکشەیان کردووە و هەڵاتوون.