هۆکاری دواخستنی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی و دەستگیرکراوانی ڕووداوەکەی لالەزار

وا بڕیاربوو ئەمڕۆ بەیانی کاتژمیر 10 لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و 10 لە دەستگیراوانیتری لالەزار، دادگاییبکرێن. بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی سکاڵاکاران و زۆری پەڕاوەکان دواخرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7/5/2026 بڕیاربوو لە دادگای دووی سلێمانی دەستگیرکراوانی لالەزار دادگایی بکرێن و کەیسەکەیان هێندرایە بەردەم دادگا، دوای نزیکەی کاتژمێرێک لە بەڕێوەچوونی، دادگاییکردنەکە دواخرا بۆ 14/5/2026 ڕۆژی پینجشەممەی داهاتوو، بەپێی قسەی شایەدحاڵان، لەوانە رەحمان غەریب باسی پڕۆسەکە و لاهوری کردووە کە هێناویانەتە دادگا، چەند وێنە و ڤیدیۆیەکیان نیشان داون بە داتاشۆ، کاردانەوەی لاهور تەنها ئەوەبووە، زەردەخەنەیەکی کردووە، کە دیاربوو پێی ناڕاستبووە.

دوای ماوەیەک لە بەڕێوەچووەنی پڕۆسەکە، بانگی هەردوو سکاڵاکار بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی کراوە، کە پێویستبوو یاخود خۆیان کە سکاڵاکارن، یاخود پارێزەرەکانیان لەوێ ئامادەبن، بەڵام هیچ یەکێک لەوان ئامادەنەبوون. ئەمە دووەمین جارە لاهور و دەستگیرکراوانیتر دەهێننە دادگا و سکاڵاکاران بەشداری ناکەن و ئامادە نابن.

لەکۆتایی پڕۆسەکەدا بڕیار دەدرێت کە دۆسیەکە و پرۆسەی دادگاییکردنەکە، دوابخرێت بۆ پێنجشەممەی داهاتوو. ئەمە لە کاتێکدایە لاهور و براکەی و چەند کەسێکیتر لە ڕووداوەکەی لالەزار، ماوەی 8 مانگە زیندانی کراون. هاوکات لاهور و پۆڵاد بۆ ماوەی 72 کاتژمێر مانیان لە خواردن گرت دژی دادگا نەکردنیان، کەچی ئێستا و دووبارە هێندرانە دادگا و دادگایی و بڕیاریان لەسەر کەیسەکەیان نەدا.

ھەواڵی زیاتر