ئەمڕۆ پێنجشەممە 07-05-2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ یان يامبۆن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری داراییی بەلجیکا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشينى بەلجیکا و دوایین گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاووتوێ کرد.
سەرۆکوەزیران سوپاسی پشتیوانیی بەلجیکا و وڵاتانی ئەوروپای کرد، بە تایبەتی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.
جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی بەلجیکا، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە.