کەسێک لە هەولێر دەستگیرکرا کە هێرشی کردبووە سەر مزگەوتێک
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی گوتەبێژی یەکێتی زانایانی ئایینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندن؛ تۆمەتباری هێرشکردنە سەر مزگەوتی شێخ محەممەد پیرخدری لە شاری هەولێر دەستگیر کرا. “لە مزگەوتەکەدا قورئانی پیرۆزی دڕاندبوو”.
ڕووداوەکە لە درەنگی شەوی 18ـی نیسان، کە کەسێک چووەتە مزگەوتی شێخ محەممەد پیرخدری لە هەولێر، کە هەمان کات تەکێی شێخ بەدرەدین زراری تێدایە و کتێبخانەی مزگەوتەکەی شێواند.
د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی ئاماژەی بەوەشدا: کەسەکە زۆر بێبەزەییانە کتێبخانەی مزگەوتەکەی تێکدابوو؛ کتێبی فڕێدابووە زەوی و دڕاندبووی، لەنێویدا کتێبی قورئانی پیرۆز دڕێندرابوو، دواجار لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کرا”
لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف سکاڵای یاسایی دژی تۆمەتبار تۆمار کرابوو، دواتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراو ڕووبەرووی یاسای دەکەنەوە.