بەهۆی بارانی زۆرەوە چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ ئاوبوون

یەكێک لە سەرچاوە گرنگ و سەرەکییەکانی دابینکردنی ئاوی پاکی ماڵان دەگەڕێتەوە بۆ ئاوی زێی گەورە و ڕووبارەکان، ئەمەش بە هۆی بارانبارینی زۆرەوە ئاوەکەی لێل بووە، هەر ئەمەشە لە چەند گەڕەکێکی هەولێر ئاو دەبەشنەکراوە.

لەم بارەیەوە ڕابەر مەحموود، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە زۆرەی ڕووی لە هەولێر کردووە، ئاوی رووبارەکان لێڵ بووە، ئەمەش وای کردووە دابەشکردنی ئاو لە بەشێکی زۆری گەڕەکەکان بوەستێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، تیمەکانیان کاتژمێر بە کاتژمێر تێست و پشکنین بۆ ئاستی لێڵیی ئاوەکە دەکەن و جەختی کردەوە، “هەر کاتێک ئاوەکە پاک و ڕوون بووەوە، دەستبەجێ دەست بە بەردانەوەی ئاو بۆ گەڕەکەکانی هەولێر دەکرێتەوە.”

ھەواڵی زیاتر