سەرۆک بارزانی: هیوادارین ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران ئاسایش بۆ ناوچەکە بەدی بهێنێت

ڕۆژی چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: هیوادارین ئاگربەست ئاسایش بۆ ناوچەکە بەدی بهێنێت.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی

هیوادارین ئەم ئاگربەستەی نێوان ئەمریکا و ئیران ئاشتییەکی بەردەوام،  ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەکەمان بەدی بهێنێت و ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی ئەو کێشانەی کە لە ناوچەکەماندا هەیە.

بێگومان، هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ.

ھەواڵی زیاتر