ئێران دەستبەسەر موڵکی هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵاتدا دەگرێت

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، دەستیان بەسەر موڵک و ماڵی 20 هاووڵاتیی ئێرانی نیشتەجێی دەرەوەدا گرتووە کە وەکو “نیشتمان فرۆش” ناوی بردوون.

موحسین ئێژەیی بە میدیای ئێرانی راگەیاند، دەستیان بەسەر موڵک و ماڵی 20 کەسی “نیشتمانفرۆش”دا گرتووە کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن.

ئێژەیی گوتی: ” سەبارەت بەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵاتن، چەندین راپۆرتمان لە لایەن خەڵک و هەروەها لە رێگەی کارێکی وردی ناسینەوە و هەواڵگرییەوە بەدەست گەیشتووە. بۆ ئەم کەسانە دۆسیە کراوەتەوە و ماڵ و سامانەکەیان دوای ناسینەوە و لێکۆڵینەوە، دەستی بەسەردا گیراوە.”

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، “سزای دیکە کە لە دەقی راشکاوی یاسادا بۆ ناپاکانی نیشتمان دیاری کراوە، سێدارەیە.”

ھەواڵی زیاتر