وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێک لەبارەی ژمارەیەک قوتابی دەردەکات

بەهۆی بەردەوامیی گرژییەکانی ناوچەکە و بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی قوتابیانی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەخوێنن، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵا، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی ئەو قوتابیانە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان. بەپێی بڕیارەکە، ئەو ماوەیەی کە پێشتر تا 28-03-2026، دیاری کرابوو، تاوەکو 15-04-2026 درێژکرایەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پەیامەکەیدا چەند خاڵێکی گرنگی بۆ قوتابیان ڕوون کردووەتەوە:

پاراستنی مافی زانستی: ئەم ماوەیەی کە قوتابیان لە هەرێم دەمێننەوە، وەک ماوەی مانەوەی خوێندن بۆیان هەژمار دەکرێت، لە داهاتوودا لە کاتی یەکسانکردنی بڕوانامەکاندا تووشی هیچ کێشەیەکی یاسایی نابن.

هەڵسەنگاندنی بەردەوام: بڕیارەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای ڕێکەوتی دیاریکراو 15-ی نیسان، وەزارەت جارێکی دیکە هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی تەناهی و سیاسیی ناوچەکە دەکاتەوە بۆ دەرکردنی ڕێنمایی نوێ و گونجاو.

ھەواڵی زیاتر