فەرماندەیی دەڤەری یەک ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، کە بە شەش مووشە هێرشیان کراوەتە سەر و لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەکان دەکەن.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی لە فەرماندەیی دەڤەری یەک بۆ ڕای گشتی:
ئاگاداری دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕایگشتی دەکەینەوە، بارەگاکانی فیرقەی 7 لە دوو کاتی جیاوازی پاشنیوەشەوی ڕێکەوتی 24-03-2026، کرانە ئامانجی هێرشی موشەکی بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەکەم: لە کاتژمێر 1:50 بەرەبەیانی بارەگای فیرقە بە پێنج مووشەک بۆردومان کرا، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
دووەم: لە کاتژمێر 2:50 خولەکیش، جارێکی دیکە لە نزیک بارەگای فیرقە و بە دیاریکراوی لە سنووری گوندی کەلەکین، هێرشێکی دیکە بە یەک موشەک ئەنجامدرا.
دووپاتی دەکەینەوە هێزەکانمان لە ئامادەباشی تەواودان، لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی هێرشەکان بەردەوامە.