دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز دوای هێرشە فراوانەکانی سەر ئێران، وردەکاری نوێی خستەڕوو و ڕایگەیاند، هێرشە سەربازییەکانیان ڕێگریی تەواوی کردووە لەوەی تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئەگەر ئەو هێرشانە نەبووایە، ئێران لە ماوەی تەنیا دوو هەفتەدا دەبووە خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانەکانیدا کوژرانی 48 سەرکردەی باڵای ئێرانی پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە وردی شوێنی هەموو ئەو ئامانجانە دەزانن کە لە خاکی ئێراندا ماونەتەوە، جەختیشی کردەوە کە نیگەرانی هیچ شتێک نییە و هەموو لایەنەکان بە باشی بەڕێوەدەچن.
ئەم لێدوانانەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە دوێنێ شەممە، ئەمریکا و ئیسرائیل گەورەترین هێرشی هاوبەشیان بۆ سەر قووڵایی خاکی ئێران ئەنجامدا، تێیدا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران و مەحموود ئەحمەدی نەژاد، دەیان فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران کوژران و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەش کراونەتە ئامانج.