بافڵ تاڵەبانی: لەگەڵ پارتی لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ پاراستنی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: لەگەڵ پارتی لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ بەرگریکردن لە کوردستان.

دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:

جارێکی دیکە، ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە. وەک هەمیشە، دڵنیام کە ئێوە بە بەهێزی، خۆڕاگر و یەکگرتوویی دەمێننەوە.

لە پێناو ئەم یەکگرتن و یەکڕیزییە گرنگ و پێویستە، لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ هەموو لایەنە عیراقی و کوردییەکان، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئەوەی هەموو توانایەکمان بخەینەگەڕ بۆ بەرگریکردن و پاراستنی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عیراق لەم مەترسییە.

ھەواڵی زیاتر