قۆناغی دووەمی گەڕی سێیەمی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن دەستی پێکرد


کەمێک پێش ئێستا لە شاری جنێڤ، شاندی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەشداریکردن لە قۆناغی دووەمی گەڕی سێیەمی گفتوگۆ ئەتۆمییەکان، بەرەو شوێنی کۆبوونەوەکان بەڕێوەکەوت.

بەپێی زانیارییەکان، گەڕی سێیەمی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە یەکێک لە باڵەخانەکانی سەر بە باڵیۆزخانەی عومان لە جنێڤ دەستی پێکردووە.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە دوای ٣ کاتژمێر لە دانوستانی چڕ و فشرۆک، گفتوگۆکان چوونەتە ناو قۆناغی “پشوویەکی کورت”؛ ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی شاندەکان دەرفەتیان هەبێت بۆ ڕاوێژکردن و وەرگرتنی ڕێنمایی نوێ لە پایتەختەکانیانەوە دەربارەی ئەو بابەتانەی لەسەر مێزی گفتوگۆکانن.

ھەواڵی زیاتر