سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم دەکات

لە مانگی یازدەی ساڵی ڕابردووەوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچووەو تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق پێکنەهێنراوە، لایەنە شیعی و سوننەکانی عیراق بۆ گرنگیی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە پرسەکە، بە بەردەوامی سەردانی دەکەن.

ڕۆژی دووشەممە، 2ی شوباتی 2026 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە موسەننا سامەرائی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی عەزم کرد و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دۆخی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تاوتوێکران، هەروەها باس لە دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کرا.

ھەواڵی زیاتر