چەند بانك و دامەزراوەیەكی دارایی سزا دران
بەهۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بە یاسا و رێنوێنییەكان، لە سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردوودا بانكی ناوەندیی عێراق سزای كارگێڕی و دارایی بەسەر چەند بانكێك و دامەزراوەیەكدا سەپاندووە.
بانکی ناوەندیی عێراق، لە راگەیاندراوێكدا، لە سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردوودا زیاتر 34 ملیار و 416 ملیۆن دینار سزا و پێبژاردنی بەسەر بانکەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییهکاندا سهپاندووه.
ئاماژەی بەوەش داوە: “سزای دارایی و کارگێڕی بەسەر ئەو بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکاندا سەپێندراوە کە ناچوونەتە ژێرباریی گۆێڕایهڵییهکان و پابەندی رێسا و یاسا و رێنوێنی و مەرجهکانی بانكی ناوەندی نەبوونە و كاری نایاساییان كردووە و لە رێنوێنییە كارپێكراوەكان دەرچوونە.”
بهپێی خشتەیەک کە کۆی گشتی بڕی غەرامە و سزا داراییەکان و ژمارەی سزا کارگێڕییەکان کە ئاراستەکراون لە بانکەکان و دامهزراوه داراییە نابانکییەکان بۆ وهرزی چوارەمی ساڵی 2025 بەمشێوەیە:
مانگی 10، تشرینی یەكەم: شەش سزای کارگێڕی و بڕی نۆ ملیار و 664 ملیۆن دینار غەرامە.
مانگی11، تشرینی دووەم: سێ سزای کارگێڕی و بڕی پێنج ملیار 988 ملیۆن دینار غەرامە.
مانگی12، كانوونی یەكەم: 13 سزای کارگێڕی و بڕی 18ملیار و 762 ملیۆن دینار غەرامە.
بانكی ناوەندی جەختی كردووەتەوە، کۆی گشتی سزا کارگێڕییهکان بۆ وهرزی چوارههمی ساڵی رابردوو 22 سزای کارگێڕی بووە و غەرامەكانیش 34 ملیار و 416 ملیۆن دینار بووە
