ژمارەیەكی زۆری بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراک لیستی بەشەخۆراكی مانگانەیان لەڕێگەی تیلیگرامەوە بەدەست نەگەیشتووە، بۆیە ڕۆژانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراک دەكەن.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە، دەقی ئاگادارییەکی پسوولەی خۆراکی هەولێر:
ڕۆژانە بریکارێکی زۆر سەردانمان دەکەن بەمەبەستی ئەوەی لیستی ئازووقەکەیان لەڕێگای تیلیگرامەوە بەدەست نەگەیشتووە، بۆ ئەوەی بریکار پێویست نەکات سەردانمان بکات، لە ڕێگای ئەم ژمارە مۆبایلەی لەخوارەوە نامەیەک بۆ تیلیگرام بنێرن، بۆ ئەوەی بتوانین بە زووترین کات لیستەکانیان بۆ بنێرین. 7158307 0750