مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی کاندیدبوون لە نووری مالیکی، کاندیدی سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 25/01/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانيی دەوڵەتی یاسا کرد، بە بۆنەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەپێناو دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ بۆ خزمەتکردنی گشت هاووڵاتییانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵيی هەرێمی کوردستان.