پێگەی ئەکسیۆس ڕایدەگەیەنێت، لەماوەیەکی نزیکدا ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کۆدەبنەوە.
ئەکسیۆس لە زاری سەرچاوەیەکی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کردووە، ”ڕەنگە بەمزووانە هەردوو سەرکردە کۆببنەوە، بەڵام بەرلە بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوەیە دەبێت دانوستانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەڕێوەبچێت.
بەرپرسێکی ئۆکرانیا لەبارەی دانوستانەکانیانەوە دەڵێت، پێشکەوتنی باش هەیە، بەڵام هێشتا ڕوون نییە ئایا پووتین بەڕاستی دەیەوێت کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت یان نا، بۆیە هێشتان زووە ئەو بڕیارە بدرێت.
بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو خولێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان روووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی بەڕێوەبچێت، کاربەدەستێکی ئەمریکیش دەڵێت: بڕیارە قۆناغی داهاتوو لە 1ـی شوبات ئەنجام بدرێت.