بەهۆی شەڕەوە نزیکەی 150 هەزار هاونیشتمانی ئاوارەی عەفرین بوون

150 هەزار هاونیشتمانی بەهۆی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای عەرەبیی و سووریا و هەسەدە ئاوارەی عەفرین و دەوروبەری بوون، زیاتر لە 50 هەزاریان پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە.

ئەحمەد حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) لە عەفرین ڕایگیاند، لەکاتی هێرشی سەر گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوودی حەلەب 150 هەزار کورد ئاوارەی عەفرین و دەوروبەری بوون، بەڵام نزیکەی 100 هەزاریان گەڕانەوە شوێنی خۆیان”.

لە 06-01-2026دا سوپای عەرەبیی سووریا هێرشی بۆ سەر ئەو دوو گەڕەکە کوردنشینەی حەلەب دەستپێکرد، دواتر ئۆپەراسیۆنەکە درێژ بووەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، بەهۆیەوە دەیان هەزار کورد ئاوارە بوون.

سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێت: دوای هێرشەکانی حەلەب، نزیکەی 150 خێزانی دیکە لە تەبقاوە ئاوارەی عەفرین بوون”.

بەرپرسی ئەنەکەسە لە عەفرین ئاماژەی بەوە کرد: “ئەوانەی گەڕاونەتەوە، زۆرینەیان لە ماڵی کەسوکاریان جێگەیان کراوەتەوە و دەزگای خێرخوازی بارزانیش شوێنی نیشتەجێبوونی بۆ ژمارەیەک خێزان دابینکردووە. هێشتاش لەو خێزانانە هەن کە عەرەبی هاوردە ماڵەکانیان داگیرکردوون و بۆیان چۆڵ نەکردوون”.

لە عەفرین ئاوارەکان پێویستییان بە هاوکارییە مرۆییەکانە، بەڵام وەکو ئەحمەد حەسەن ئاماژە بۆ دەکات: “ئێستا کۆبانێ بە تەواوی گەمارۆدراوە و پێویستیی بەپەلەی بە هاوکاریی هەیە و هیچ رێکخراوێکیش نەیانتوانیوە بگاتە ئەو شارە”.

ھەواڵی زیاتر