بەهۆی ئەو گەمارۆیەی لە لایەن سوپای عەرەبیی سووریا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا خراوەتە سەر کۆبانێ، چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ شەممە 24-1-2026، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی ڕایگەیاند: “چەند ڕۆژێکە هەوڵەکانیان بەردەوامن و لە وەرگرتنی مۆڵەت بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ کۆبانێ نزیکبوونەتەوە”.
بەگوتەی موسا ئەحمەد، لەگەڵ کردنەوەی ڕێڕەوێک، “بە زووترین کات هاوکاری دەگەیێنینە کۆبانێ”.
لەلایەکی دیکەوە، هەدیە عەبدوڵڵا، هاوسەرۆکی مانگی کورد لە رۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە لە کۆبانێ گیانیان لەدەستداوە.
هاوسەرۆکی مانگی سووری کورد لە رۆژئاوای کوردستان دەشڵێت: گیانلەدەستدانی ئەو منداڵانە بەهۆی گەمارۆی سەر کۆبانێ و نەبوونی سووتەمەنییە.