مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەو و نیگەرانی قووڵی خۆیان بەرامبەر شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا دەربڕی.
ئەمرۆ پێنجشەممە 22/01/2026، لەمیانەی سەردانەکەتدا بۆ داڤۆس، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەى فەرەنسا کۆبوویەوە و جەختیان لە برەودانی زیاتر بە دۆستایەتیی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کرد.
مەسرور بارزانی، سوپاس و پيزانینی هەرێمی کوردستانمان بۆ پشتیوانیی بەردەوامی حکومەت و گەلی فەرەنسا دووپات کردەوە.
هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆمان بەرامبەر شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا دەربڕی کە هەڕەشەیەکی جیددیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە و مەترسی بەهێزبوونەوەی تیرۆریستانی داعشی لێ دەکەوێتەوە. هاوڕابووین لە سەر چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان و گەرەنتیکردنی مافەکانی گەلی گورد و گشت پێکهاتەکان .