ئەمڕۆ دووشەممە 19/01/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس کە ڕۆژانی 19 – 23/ 1 بەڕێودەچێت.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ سەرۆک، سەرکردە باڵاکان و خاوەنکارانی جیهانی دەکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە.
هەروەها باس لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان بە ئامانجی بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووریی بەهێز لە هەرێمی کوردستان دەکات.
کۆڕبەندی داڤۆس ساڵی 1971 لەلایەن کڵاوس شواب ئابوریناسی ئەڵمانی دامەزراوە، ئامانجی کۆکردنەوەی کۆمپانیاکانی جیهان بووە، ئەمساڵ کۆڕبەندەکە لە ئێوارەی ڕؤژی 19مانگ دەستپێدەکات و تا 23ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.