مەسرور بارزانی و تۆک باراک بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک، نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا کۆبوونەوە و بارودۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 17/01/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پیرمام لەگەڵ تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا کۆبووەوە.

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کورداتان بڵاویکردەوە، لە دیدارێکی تایبەتدا کە وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ کرا.

ئەوەش هاتووە کە، جەخت لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

ھەواڵی زیاتر